بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"نەعیم عەبودی"وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، داوای لە زانکۆکانی عێراق کرد، بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی "نەسر"بەوەستان و ماتەمینی ئیدانە یادی ئەو رۆژە بکەنەوە .
"عەبودی" لە تویتێکدا،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردەوە ڕایگەیاندووە" بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی قارەمانێتی و شەهیدبوونی سەرکردەکانی "نەسر" داوا لە زانکۆکانی عێراق دەکەین کە بە ماتەمینی و وەستان یادی ئەو رۆژە بکەنەوە وەک رێزێک لە پێگەی بەرزیان کە خاکی عێراقیان لە تیرۆریستانی داعش پاککردەوە.