بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ دەستبەسەرداگرتنی (286) تۆن برنجی ماوەبەسەرچوو لە شاری موسەننا ڕاگەیاند.
بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەکە ، لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتوە، تیایدا هاتوە " نوسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی لە شاری"موسەننا" تیمێکی کارکردنی پێکهێنا بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی دەیان تۆن برنجی ماوەبەسەرچووی لە ژێر دەسەڵاتی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە لقی پارێزگاکە .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە " تیمێک لەدەستەکە توانی دەست بەسەر برنجێکی زۆر دابگرێت لە لقی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە لە پارێزگاکە، کە لە ساڵی2015وە زیاتر لە (١٩١) تۆن برنج لەجۆری بەڕازیلی بەسەرچوو لە کۆگاکانی کۆمپانیاکەدا هەڵگیراوە،هەروەها دەستبەسەر 94 تۆن برنج لەجۆری ئۆرۆگوای داگیرا ،و کۆی گشتی دەستبەسەرداگیراکان گەیشتە 286 تۆن.
بەیاننامەکە پشتڕاستی کردەوە" کە دوای دەستبەسەرداگرتنەکە راپۆرتی دەستبەرداگیرانەکە پێشکەش بە دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی موسەننا کرا، بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.