بەنگین رێکانی پاڵپشتی وەزارەتی بۆ سەرجەم لیژنەکانی دیوانی چاودێری دارایی پشت ڕاست کردەوە

ناوخۆ
  • 2-01-2023, 21:21
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"بەنگین ڕیکانی"وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانیە گشتیەکان ، پاڵپشتی وەزارەتی بۆ سەرجەم لیژنەکانی دیوانی چاودێری دووپاتکردەوە.
     وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) هاتوە رایگەیاندوە "ئەمرۆ "بەنگین ڕیکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتیەکان ،لەدیوانی وەزارەت، لەگەڵ "ڕافڵ یاسین " سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و وەفدی یاوەری کۆبووەوە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە لەو کۆبونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆنتڕۆڵ و ڕێنماییەکان کراوەن لەبارەی شەفافیەت و یەکخستنی ئەدای دارایی و بەرزکردنی ئاستی کارگێڕی.
     لەبەرامبەردا "ڕیکانی"دووپاتی کردەوە" لە پشتیوانی وەزارەت بۆ سەرجەم لیژنەکانی دیوانی چاودێری دارایی، بەمەبەستی سەرخستنی ئەرکی فەرمی خۆیان و پاراستنی پارەی گشتی وڵات.