بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابووری تاوتوێی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە تیایدا هاتوە"محەمەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق،سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ ئابووری وڵات کرد.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشدا کە " لەکۆبوونەوەکەدا ،گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵ و بڕگە بنەڕەتییەکانی پەیوەست بە پەرەپێدانی ئابووری و خزمەتگوزارییەکان لە کەرتە جیاوازەکانداکرا،بە مەبەستی گەیشتن بەو ئامانجە بنەڕەتیانەی کە لە مەنهەجی وەزاریدا هاتووە.
لەبەیاننامەکەدا هاتوە "بەشێکی تری کۆبونەوەکە باسکردن بوە لە جێبەجێکردنی پلانی ستراتیژی لە بواری وەبەرهێنان و تەندروستی و پەروەردە و پیشەسازی و کشتوکاڵ و لایەنە خزمەتگوزارییەکانی تر ، کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرنامەی حکومەت.