بەتۆمەتی بەفیڕۆدانی (23) ملیار دینار دەستەی دەستپاکی پارێزگاری پێشووی بەسرا دەستگیرکرد

سیاسی
  • 2-01-2023, 18:35
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵ،ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوەی لە پارێزگاری پێشووی بەسرە بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەی گشتی ئاشکرا کرد، هاوکات دووپاتی کردەوە کە تۆمەتباری هەڵاتوو لەیاسا بەناچاری خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەستەکە کرد لە پارێزگاکە، ودوای دەستگیر کردنی رووبەرووی لێکۆڵینەوەکرایەوە.
     بەشی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی لەبەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە"تیایدا هاتوە بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی پارێزگای بەسرای سەر بەدەستەکە دوای بەدواداچوون و پشکنین،فەرمانی دەستگیرکردنی لە دژی پارێزگاری پێشووی بەسرا جێبەجێکرد و لە ئۆپراسیۆنێکدا هەڵکوتایە سەر ماڵی تۆمەتباری هەڵهاتوو، بەناچاری خۆی رادەستی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد،کە پاشماوەی هەیە لە بەفیڕۆدانی پارەی گشتی بەهۆی لێخۆشبوونی لە کۆمپانیایەکی بیانی لە باج و کرێی گومرگی.
     لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتوە " کە دادوەری لێکۆڵینەوەی بەسرای تایبەت بە دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی دەستپاکی،فەرمانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوەداوە لەم کەیسەدا،بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (340) لە یاسای سزادانی عێراقی،بە تۆمەتی بەهەدەردانی بڕی (23,000,000,000) ملیار دینار لە پارەی گشتی دەوڵەت.
    روونیشیکردۆتەوە "کە بەهەدەردانەکە بەهۆی بەخشینی کۆمپانیای (بامبۆش)ی هیندی لە باج و ڕسومات و دیزاینەکان کە لەبواری تۆڕ و وێستگەکانی ئاوی باران و ئاوەڕۆ کاریدەکرد، لەگەڵ چەند پرۆژەیەکی تر لە سنوری پارێزگاکە.