بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە،بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی تیرۆریستێک و دەستبەسەرداگرتنی بۆمبی و تەقەمەنی لە ناوچە جیاوازەکانی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبەیاننامەیەکدا، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە"بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان ، یەکێک لەو تیرۆریستانە دەستگیرکرا کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکرابوو بەپێی بڕگەکانی مادەی (4ی تیرۆر) ڕادەستی لایەنی داواکار کراوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکرد"هێزەکانی هەواڵگری توانیویانە دەست بەسەر (69) ئامێری تەقەمەنی ماڵەوە بە شێوەی جیاواز و دوو پشتێنی تەقەمەنی لە ناوچە جیاوازەکانی هەمان پارێزگاکاندا بگرن.