بانکی ناوەندی عێراق : یەدەگی دراوی عێراقی گەیشتە زیاتر لە ٩٩ ملیار دۆلار

ئابوری
  • 2-01-2023, 16:05
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق خستنە رووی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بۆ بازرگانی دەرەکی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە یەدەگی دراو زیاترە لە ٩٩ ملیار دۆلار.
     "عەمار حەمەد"جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی عێراقییە نیوزی فەرمی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە ڕایگەیاند"ئەمڕۆ بانکی ناوەندی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی بازرگانی دەرەکی خستەروو.
    بەیاننامەکە ئاماژە بەوە دادات کە کارکردن لەسەر ئەم پلاتفۆرمە بۆ زیاتر لە ساڵ و نیوێک بەردەوام بوو بە ئامانجی ڕێکخستنی پرۆسەی گواستنەوە.
     هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد"ئەم پلاتفۆرمە تاکە ڕێگایە بۆ دابینکردنی پارەی بازرگانی دەرەکی.
    راشیگەیاند "بانکە تایبەت و حکومییەکان زانیاری تەواویان هەیە سەبارەت بە میکانیزمی بەکارهێنانی پلاتفۆرمەکە.
     جێگری بەرێوەبەری بانکی ناوەندی لە درێژەی قسەکانیدا وتی"قەرزە بەڵگەنامەییەکان بە نرخی ئاڵوگۆڕ بە بڕی 1465 دینار بۆ یەک دۆلار مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
    ڕوونیشیکردەوە "ئەو پلاتفۆرمە دەرفەتێکە بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران و خاوەن کۆمپانیاکان بۆ ئەوەی پارەی کارە بازرگانی و داراییەکانیان دابین بکەن. 
     سەبارەت بە یەدەگی بانکەکە"عەمار حەمەد" ئەوەی خستەروو کە "یەدەگی بانکی ناوەندی زیاترە لە 99 ملیار دۆلار.
     وتیشی"لە ماوەیەکی کورتدا ئەو یەدەگە دەگاتە 100 ملیار دۆلار بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
    هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە "بەرزبوونەوەی یەدەگی دراو ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بۆ سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ و دراوی ناوخۆیی.