سودانی: هەڵاوسانی نرخی ئاڵوگۆڕ و کاریگەرییەکانی وایکرد پابەند بین بە چاکسازی ئابووری

سیاسی
  • 2-01-2023, 15:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌"محه‌مه‌د شیاع سودانی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكانی كرد. 
    لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)هاتوە " مەبەستی سەرانەکەی "سودانی " بۆ ئاگادار بوون بوە لە چۆنیه‌تی به‌رێوه‌چوونی كاری كارگا وكۆمپانیه‌كانی وه‌زاره‌ت. 
    بەپێ بەیاننامەکە‌" سودانی " سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد كه‌تێدا كادیره‌ پێشكه‌وتووه‌كان ئاماده‌بوون و گوێ له‌كورته‌یه‌ک باسێک گرت كه‌له‌لایه‌ن وه‌زیری پیشه‌سازیه‌وه‌ پێشكێش كرا سه‌باره‌ت به‌پلانی وه‌زاره‌ت بۆ وه‌به‌رهێنان و پێشخستن، هاوکات دیدگای وەزارەتی لە پشتگیریكردنی پیشه‌سازییه‌ ستراتیژیه‌كان خستنه‌روو ، هەروەها ئه‌و كۆسپ وته‌گه‌رانه‌شی باسکرد كه‌ده‌بنه‌ ‌رێگر له‌پێش پێشخستنی واقیعی پیشه‌سازی له‌عێراق و میكانیزمه‌ جێگره‌وه‌ كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان بوو خرایە روو.
    بەیاننامەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" سودانی " جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌ت له‌سه‌ره‌تایی ساڵی نوێوه‌، ره‌نگدانه‌وه‌ی په‌رۆشی حكومه‌ته‌ بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ وەزاریەکەی كه‌ داكۆكی له‌ خزمه‌تگوزاریه‌ ئابووریه‌كان ده‌كاته‌وه‌.
    هەروەک سودانی روونی كرده‌وه‌ كه‌چاكسازی ئابووری سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی.
     لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە " کە سه‌رۆك وه‌زیران لەدرێژەی قسەکانیدا وتی" گۆرانكاری له‌نرخی دراو و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئابووری عێراق، وای له‌ئێمه‌ كردووه‌ كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری چاكسازی ئابووری نه‌بین و پشتگیریش له‌كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار و بارزگانی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بازارێك نه‌بێت بۆ هاورده‌كردن و رێره‌وی به‌قاچاغبردنی دراوی بیانی و شوشتنه‌وه‌ی پاره‌.
    وتیشی " عێراق ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی هه‌یه‌ هه‌ڵسانه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ ببێنیت،وه‌ك وڵاتێكی پیشه‌سازی وبه‌ناسنامه‌ی پیشه‌سازیه‌وه‌ و حكومه‌تیش پشتگیری كه‌رتی پیشه‌سازی ده‌كات له‌م بواره‌دا. 
    هەر لە درێژەی قسەکانیدا "سەدانی " دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌پێویسته‌ پیشه‌سازی دوور بێت له‌وه‌به‌رهێنانی سیاسی و كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت به‌شداربن له‌هه‌ڵسانه‌وه‌ وپێشخستنی پیشه‌سازی له‌عێراق، هه‌روه‌ها رێنموویی كرد كه‌كار بكرێت بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و دانانی سنوورێك بۆ پركردنه‌وه‌ی بازاره‌ ناوخۆییه‌كان له‌گەڵ کەلوپه‌لی هاورده‌كراو. 
    هەروەک "سودانی" داوای كرد وردبینی بۆ ‌مۆڵه‌ته‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌سازی بكرێت و چاودێری پرۆژه‌ بچووك و مامناوه‌نده‌كانیش بكرێت، چونكه‌ ده‌بنه‌ هۆی دامه‌زراندنی پرۆژه‌ گه‌وره‌كان و به‌رپاكردنی ده‌رفه‌تی كار.