بانکی ناوەندی ژمارەی ئەو بانکانەی کە دراوی بیانیان پێ دەفرۆشێت زیادیکرد بۆ ٢٠ بانک

ئابوری
  • 2-01-2023, 14:01
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق، بڕیاریدا ژمارەی ئەوبانکانە زیاد بکات کە دراوی بیانی دەفرۆشیت پێیان . 
     لە ڕاگەیەندراوێکی بانکەکەدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە"بڕیاردرا ژمارەی ئەو بانکانەی کە دۆلاریان پێ دەفرۆشرێ لە لایەن بانکی ناوەندییەوە لە 10 بانکەوە بۆ 20 بانک زیاد بکرێت. 
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە " بانکی ناوەندی بڕیاری ئەوەشیداوە ئەو بڕە پارەیەی کە هەفتانە بۆ ئەم بانکانە تەرخاندەکات زیادبکات بۆ ئەوەی زۆرترین فرۆشتن پێشکەش بە کریارانی کڕینی دراوی بیانی بکات ،بەپێی ئەو مەرج و ڕێنمایانەی کە لەلایەن بانکەکەوە دەرچووە. 
     هەروەک بانکی ناوەندی ناوی ئەو بانکانەی ئاشکرا کردووە کە بڕیارە نوێیەکەی دەیگرێتەوە، بەپێی خشتەی خوارەوە:-