سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و جێگر و سەرجەم بەرێوەبەرەکان سامانەکانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئاشکرا دەکەن

ناوخۆ
  • 2-01-2023, 13:22
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،دەستەی دەستپاکی فیدراڵ ، سامانی سەرۆکی دەستەکەی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئاشکراکرد.
     لە بەیاننامەیەکی دەستەی دەستپاکی، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "دەستەی دەستپاکی فۆڕمی ئاشکراکردنی کۆی گشتی سامانی "حەیدەر حەنون زایر ئەحیمد" سەرۆکی دەستەی دەستپاکی وەرگرتووە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە " کە جگە لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی "مەزهەر تورکی عەبد " جێگری سەرۆک و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکان ، فۆرمی زانیاری لەبارەی کۆی گشتی سامانەکانیان پێشکەش بە دەستەکە کردوە سەبارەت بە ئیلتزاماتی دارایی خۆیان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ .
    لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە" ئاشکراکردنی سامانی بەرپرسان بەپێی مادەی (16 / یەکەم / ج، ه) لە یاسای دەستەی هەموارکراوی ژمارە (30ی ساڵی 2011)دا هاتووە کە تیایدا پێویستە سەرۆک وەزیران و جێگرانی سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی و بەرپرسەباڵاکان لە پۆستە فەرمییەکان ،راپۆرتی داراییان لەبارەی کۆی گشتی سامانیان پێشکەش بە دەستەی دەستپاکی بکەن.