بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئەحمەد ئەسەدی" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دابەشکردنی وەجبەی ٣٤ی قەرزی بۆ هەلی کارکردن ڕاگەیاند.
"ئەسەدی" لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە"34 مین وەجبەی قەرزی بۆ ئەو کەسانە خستەروو کە لە داتابەیسی وەزارەتدا تۆمارکراون.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" بەردەوام بون لە پێدانی قەرز لە چوار جێوەی جێبەجێکردنی مەنهەجی وزاری حکومەتە کە پشتگیری گەنجان لەخۆدەگرێت.
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە روو "ئەو قەرزانە بەبێ هیچ سودێکی دارایی دەدرێن و هاوکات داوای لەسودمەندبوانی قەرز کرد کە ناوەکانیان بەپێی ڕیزکردنی ئەلیکترۆنی دەرکەوتووە، سەردانی بەشی کار و ڕاهێنانی پیشەیی لە بەغدا، و پارێزگاکان بکەن،بۆ مەبەستی تەواوکردنی مامەڵە و ڕێکارەکان، بەپێی ئەو ناوانەی لە ماڵپەڕی وەزارەتدا بڵاوکراونەتەوە لە ماوەی سێ ڕۆژدا.
پاڕێزگاری كهركوك: سبهی لهكهركوك پشووه