بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیران و دەسەڵاتی دادوەری یەکەم لایەن بوون بە ئاشکرا کردنی کۆی گشتی سامانەکانیان لە ساڵی ٢٠٢٣ .
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە " دەستەکە فۆڕمی ئاشکراکردنی کۆی سامانی "محەممەد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیران وەرگرتووە، بۆ ئەوەی ببنە یەکەم بەرپرس کە سامانی خۆیان ئاشکرا بکات لە ساڵی 2023دا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە " هەروەها دەستەکە فۆڕمی ئاشکراکردنی سامانی "فایەق زێدان خەڵەف"سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری وەرگرتووە.
لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتوە" ئاشکراکردنی سامانی بەرپرسان بەپێی مادەی (16 / یەکەم / ج، ه) لە یاسای دەستەی هەموارکراوی ژمارە (30ی ساڵی 2011)دا هاتووە کە تیایدا پێویستە سەرۆک وەزیران و جێگرانی سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی و بەرپرسەباڵاکان لە پۆستە فەرمییەکان ،راپۆرتی داراییان لەبارەی کۆی گشتی سامانیان پێشکەش بە دەستەی دەستپاکی بکەن.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست