بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ساڵح حەسناوی"وەزیری تەندروستی عێراق،کاراکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی ڕاگەیاند " بۆ خۆ تۆمارکردن لە پرۆژەی بیمەی تەندروستی،هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی ئەم ساڵدا 300 هەزار هاوڵاتی لەسیستەمەکەدا تۆمار دەکرێن.
"حەسناوی"لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە وەزارەتی تەندروستی بەرێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی رووماڵکردنەکە بوو ڕایگەیاند"یەکێک لە گرنگترین بەرنامەکانی حکومەت ئەولەویەتدانە بە کەرتی تەندروستی،و 5 بەرنامەی گرنگی هەیە، لە سەرووی هەموویانەوە جێبەجێکردنی یاسای بیمەی تەندروستییە.
ئاماژەی بەوەشدا "ئامانجی یاساکە پاراستنی هاووڵاتییە لە خەرجییە نایاساییەکان،لەڕێگەی هاوکاری دەوڵەت بە بەشداریکردنی دەوڵەت لە بەشێک لە تێچووی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە هاوڵاتی لە وەزارەتی تەندروستی وەریدەگرێت.
راشیگەیاند"ئەم کردارە لە کەرتی تایبەتدا بڕی پێنج ملیۆن دینارە، کە هاوڵاتی پارەکە دەدات بە نەخۆشخانەی ئەهلی.
لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هاوڵاتیانەی بەشدارن لە بیمەی تەندروستی و تۆماردەکرێن ، ڕێژەی خەرجیەکانی کە دەیدات لە 25% زیاتر نابێت،بۆ تێچوی نەشتەرگەرییەکە، ئەوەی تر حکومەت لە ڕێگەی سندوقی بیمەی تەندروستیەوە 75%ی تێچوی نەشتەرگەرییەکە دەگرێتە ئەستۆ.
وەزیری تەندروستی عێراق جەختیشی لەوە کردەوە " کە هەندێک چینەکانی کۆمەڵگا بە تەواوی دەبەخشرێن لە تێچوو ، لەوانە ئەوانەی پاراستنی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە، بەو پێیەی سندوقی بیمەی تەندروستی نوێنەرایەتی حکومەتی عێراق دەکات، هەموو تێچووی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە ئەستۆ دەگرێت بۆ ئەوانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
ئەوەشی خستە روو "کە ئەم پرۆسەیەک یەکەم جارە لە عێراقدا ڕوودەدات
وتیشی "حکومەت بە بەرنامە تیشکی خستۆتە سەر یاسای بیمەی تەندروستی، هەروەها یاساکە دەبوایە لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام بەهۆی کێشە و تانەدان لە دادگای فیدراڵی، جێبەجێکردنی دواکەوت.
ئاشکراشیکرد " بۆ قۆناغی یەکەم ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ هەزار هاووڵاتی تۆمار کراون و ئەو خزمەتگوزارییە بۆ ئەمساڵ دەیان گرێتەوە .
وەزیری تەندروستی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی " ئەم ساڵ ، وەک ساڵی تاقیکردنەوەی یاسای بیمەی تەندروستی دەبێت، ڕوونیشیکردەوە کە "ئەو فەرمانبەرەی کە بە 1%ی مووچەی مانگانەی خۆی بەشداری دەکات، هاوسەرە و منداڵی تەمەن بچوک و دایک و باوکی خزمەتگوزارییەکە دەیانگرێتەوە و بەو هۆیەشەوە خزمەتگوزاری تەندروستی ڕەنگە بگاتە سەدان هەزار کەس لە بەرامبەر 1% ی مووچەکە.