ڕێككەوتنی پەرلەمانی لەسەر یاسادانانی یاسای نەوت و گاز

سیاسی
  • 1-01-2023, 22:06
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێككەوتنێكی بۆ یاسادانانی یاسای نەوت و غاز ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ئەو یاسایە چارەسەری  یەكێك لە دیارترین كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر دەكات.
    مەجید شەنگاڵی نوێنەری حزبەكە لە لێدوانێکدا بۆ ئەلعێراقییە نیوز، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرت و تی: هەردوو حزبی كوردی بەرژەوەندی خۆیان هەیە،ناكۆكی نێوانیان پرسێكی زۆر سروشتیە،بەمەرجێك ناكۆكییەكان كاریگەری لەسەر بەرژەوەندی هەرێمی كوردستان نەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : باشترین ڕێگا دانیشتن وگفتوگۆ و گەیشتن بە شێوەی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوولا،  چوونە بەغدا بە یەكگرتوویی بۆ چارەسەركردنی خاڵە كێشە لەسەرەكان، بەتایبەتی پشكی هەرێم لە بودجە، ئاماژەی بەوەشكرد : هەموو لایەك هاوڕان لەسەر ئەو یاسای نەوت و گاز، لە ماوەی داهاتوودا  بە یاسایی دەكرێت.
    ئاشكراشیكرد : ئەم یاسایە چارەسەری  یەكێك گرنگترین كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر دەكات كە داهاتی نەوتە، ڕوونیشیكردەوە : هەردوو لایەنی كوردستان لەسەر میكانیزمی تێپەڕاندنی بودجە ڕێكدەكەون.
    شەنگالی ئاماژەی بەوەدا: كە رێنمایی هەیە بۆ هەمواركردنەوەی كابینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشكرد : ناوی كابینەكە دوای لێكتێگەیشتنی هەردوو حزبی كوردستانی، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دەگۆڕدرێت.