وەزارەتی ناوخۆ ئەوانەی تەقەیانكردووە بەتوندی سزایان دەدات

ئەمنی
  • 1-01-2023, 21:26
  • +A -A

    بەغدا - INA- فاتیمە ڕەحمە
    ئەمڕۆ یەكشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی ڕاگەیاند كە بە یارییە ئاگرینەكانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە رێنمایی توندی بەرانبەر ئەو كەسانەی  تەقەیانكردووە  و سەرپێچی یاسای هاتوچۆ دەكەن.
    وتەبێژی وەزارەتەكە لیوا خالد ئەلموحەننا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەموو یارییە ئاگرینەكان كەرەستەن كە هاوردەكردنیان قەدەغەكراوە، بۆیە دەستمان بەسەر بەشێك لەو سەرپێچیكارانەدا گرت كە ئەو ماددانەیان لەبەردەستدایە.
    ئەلموحەننا ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی ناوخۆ ئاراستەیەكی تری هەیە، ئەویش لایەنی هۆشیاری و پەروەردەییە، بەپێی یاسای دابینكردن و داواكردن، بەو پێیەی كەسانێك هەن ئەم كاڵایە بە ئامانجی قازانج دەهێنن بەهۆی خواست لەسەری ، ئاماژەی بەوەشكرد كە وەزارەتەكە هەوڵدەدات خواست لەسەر ئەم یارییانە كەم بكاتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : تەقەی هەڕەمەكی توندكردنێكی زۆری لەسەرە لەلایەن سەركردایەتی وەزارەتی ناوخۆوە لە قۆناغی داهاتوو و ڕوونیشیكردەوە : رێوشوێنی توند بەرامبەر سەرپێچیكارانی یاسا و سستەمی  یاسای هاتوچۆ.