ههولێرـ INA
هەرێمی کوردستان، لە بەرهەمی گۆشتی مریشکدا، گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی و ساڵانەش بڕی بەرهەمی زیادە، دەنێرێتە بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان لهراپۆرتهههواڵێكدا كهئاژانسی ههواڵی عێراقی وهریگرتووه راگهیاندن" لە کابینەی نۆیەم، پڕۆژەکانی پەلەوەر بەڕێژەی ٢٠٪ بەراورد بە ساڵانی پێشوو بەرزبوونەتەوە بۆ هەزار و ٨٤٠ پرۆژەی پەلەوەری، لەکاتێکدا توانای بەرهەمهێنانیشیان بەرزبووەتەوە بۆ ٣٠ ملیۆن و ٢٨٦ هەزار و ٢٢٩ جوجکە (وەجبە)، بەراورد بە ساڵانی پێشوو، توانای بەرهەمهێنان بەڕێژەی ٤٢٪ بەرزبووەتەوە.
ههروهها وتی" پێویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە گۆشتی مریشک، ١٤٧ هەزار تۆنە لە ساڵێکدا، بەڵام پێشتر بەهۆی نەبوونی بڕیاری پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ و پاڵپشتی پڕۆژەکان و قەدەغەی بەرهەمی هاوردە نەدەتوانرا پێویستیی ناوخۆیی پڕ بکرێتەوە، بەڵام ئێستا پڕۆژەکانی پەلەوەر زیادیان کردووە و ڕێژەی بەرهەمیشیان بووەتە ٢٤٠ هەزار تۆن لە ساڵێکدا، لەو ژمارەیەش ساڵانە ٩٣ هەزار تۆن بڕی زیادەی بەرهەم، ڕەوانەی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت و لەوێ بەبازاڕ دەکرێت.