بەغدا - INA- وەرد عەبدولئەمیر
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ژمارەی ئاگركەوتنەوەكانی لە كاتی ئاهەنگی سەری ساڵدا لە سەرتاسەری وڵات هەژمارد.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی جەودەت عەبدولڕەحمان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لەمیانەی ئاهەنگی سەری ساڵ لە بەغدا و پارێزگاكانی عێراق 45 حاڵەتی ئاگركەوتنەوە روویداوە و ئاماژەی بەوەشكرد 20 لەو ڕووداوانە بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە بووە.
ڕوونیشیكردەوە : زۆربەی ڕووداوەكان سادەن و لەلایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە شوێنەكانی ئاهەنگگێڕان كۆنتڕۆڵ كراون، ئاماژەی بەوەشكرد: بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی لیوا كازم بۆهان لە میانەی گەشتەكەی و سەرپەرشتی مەیدانیدا بۆ ناوەندەكانی بەرگری شارستانی ڕێنمایی كردووە بۆ ئامادەكردن و كوژاندنەوەی هەر ئاگرێك.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو پلانەی كە بەڕێوەبەرایەتییەكە كاری لەسەر كردووە بریتی بووە لە جێگیركردنی میكانیزم و تیمەكانی ئاگركوژێنەوە لە بەغدا و پارێزگاكان و چوارڕێیانە گشتی و نزیك لە پارك و مۆڵەكان، بە مەبەستی دڵنیابوون لە گەیشتن بە خێرایی و هیچ دواكەوتنێك نەبێت بەهۆی قەرەباڵغی زۆری هاوڵاتیان بۆ ئاهەنگ گێڕان.
پاڕێزگاری كهركوك: سبهی لهكهركوك پشووه