بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێنماییەكانی سەبارەت بە ماڵی چاكسازی نەوجەوانان لە بەغدا دەركرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانێكی مهیدانی بۆ ماڵی چاكسازی نەوجەوانان لە كەرادە لە بەغدای پایتەخت ئەنجامدا، بە ئاماژەدان بەوەی كە سودانی كورتەیەك لە ئاستی خزمەتگوزارییە كۆمەڵایەتی و چاكسازییەكان ئاگاداركرایەوە بۆ ماڵی چاسازی نەوجوانان و جەختكردنەوە لەسەر گرنگی هەوڵەكانی ماڵەكە بۆ چاكسازی نەوجەوانان و ناساندنیان وەك تاكێكی باش لە كۆمەڵگادا بەپێی یاسا.
ئاماژەی بەوەشكرد: سودانی گوێی لە كادیرانی ماڵەكە گرت بۆ پێداویستی وداواكارییە گرنگەكانیان كە پێویستە بۆ جێبەجێكردنیان ،رێنمایشی كرد كە داواكارییەكانیان ئاسانكاری بۆ بكرێت لە پێداویستییەكان و جێ بەجێبكرێت لەلایەن ئیدارەكەیان.
پاڕێزگاری كهركوك: سبهی لهكهركوك پشووه