سودانی هاتوچۆ ئاڕاستە دەكات بۆ ئەوەی زۆرترین هەوڵ بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوەكان بدەن

ناوخۆ
  • 1-01-2023, 15:41
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕێنمایی كرد كە زۆرترین هەوڵ بدرێت بۆ كەمكردنەوەی ڕووداوەكان، هاوكات پشتگیری خۆی بۆ پیاوانی هاتوچۆ دووپاتكردەوە بە مەبەستی باشتركردنی كارەكانیان.
    بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و راگەیاندووە: كە سەرۆكی حكومەت و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە سەردانی چوار ریانی رێگای كەرخی كرد و ئائاماژەی بەوەشكرد كە گوێی لە پێشكەشكردنێكی ورد گرت سەبارەت بە كاری چوار رییانەكە و پلانەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ و بەدیهێنانی هاتوچۆی رێك وپێك وبابەتی كە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی  هاتوچۆی لیوای یاسای تاریق ئەلروبەیعی.
    سودانی ستایشی ڕۆڵی گەورەی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ و بەڕێوەبەری گشتیی لە ئەنجامدانی ئەو ئەركانەی پێیان سپێردراوە، جا چ لە ڕێكخستنی هاتوچۆ و خزمەتگوزارییەكانی دیكە كە لە كۆمەڵگای تۆماركردن و جومگەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە پێشكەش دەكرێن، جەختیشیكردەوە : پێویستی كاریگەربوون و زۆرترین هەوڵدان بە مەبەستی كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ و داڕشتنی پلانەكانی هاتوچۆ و هەماهەنگی هەوڵەكان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی پشتیوانی بە مەبەستی باشتركردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكرێت.
    دووپاتیشی كردەوە : بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ زۆرترین پەیوەندی بە هاووڵاتیانەوە هەیە، ئەمەش داوا لە سەرجەم كارمەندەكانی دەكات بەشێوەیەكی مرۆیی و پیشەیی و  مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن، هەروەها كارئاسانی بۆ مامەڵەكردنیان لە بەشە خزمەتگوزارییەكاندا بكەن و ئاماژەشی بەوەدا : من پشتیوان دەبم لە پیاوانی هاتوچۆ بە مەبەستی باشتركردنی كارەكانیان بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.