دەست بەسەرداگرتنی 10 بارهەڵگر كە كەرەستەی سەرپێچی مەرجەكانی هاوردەكردنیان هەڵگرتبوو

ناوخۆ
  • 1-01-2023, 15:38
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەسته‌ی گشتی گومرگی دەستبەسەرداگرتنی 10 بارهەڵگری كەرەستەی سەرپێچی مەرجەكانی هاوردەكردن لە گومرگی هەرێمی باكور ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەسته‌دا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و  تێیدا هاتووە: بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێمی باكوور، بەشی لێكۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی، دەستیان بەسەر 10 بارهەڵگردا گرتووە كە كەرەستەی جۆراوجۆریان هەڵگرتبوو (بەش و كەل وپەلی كارگەی ئاردی، دەبەی پلاستیك، دار، وەرەقەی شووشە، خەڵوزی دار، و بەردی مەڕمەڕ) بە پێشێلكردنی كۆنتڕۆڵەكان و ڕێنماییەكانی جێبەجێكراو، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە بەدواداچوون و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری گشتی شاكر مەحمود ئەلزوبەیدی ئەنجام دراون.
    جەختیشی لەوە كردەوە: كە ئۆپەراسیۆنەكە بە هاوكاری پۆلیسی گومرگی ئەنجامدراوە، ئاماژەی بەوەشكرد هەموو ڕێوشوێنە یاساییە پێویستەكان بەپێی یاسای گومرگی ژمارە 23ی ساڵی 1984ی كارپێكراو وەك هەمواركراو گیراوەتەبەر.