دەستگیركردنی 15 كەس لە میسان لە شەوی سەری ساڵ بەهۆی تەقاندنی یاری ئاگرین

ئەمنی
  • 1-01-2023, 13:50
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی میسان دەستگیركردنی 15 كەسی ڕاگەیاند كە لە شەوی سەری ساڵدا بەهۆی تەقاندنی یاری ئاگرین لە میسان .
    لە بەیاننامەیەكی فەرماندەییەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : بەپێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی میسان لیوا محەمەد جاسم ئەلزوبەیدی، هێزێكی یەكینەكانی ئەمنی لە لیوای نەوەد و حەوتی پیادەی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان 15 كەسی دەستگیركرد بەهۆی تەقاندنی یاری ئاگرین لە ئاهەنگی سەری ساڵدا .
    ئاماژەی بەوەشكرد : رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیراوەتەبەر، ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون، دەست بەسەر ئەو چەكانەدا گیراوە كە لەبەردەستیاندا بووە.