بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ژمارەی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لە عێراق لە ماوەی ساڵی 2022دا ژمارد، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە كۆی ڕووداوەكانیان (32477) سی ودوو هەزار وچوارسەد وحەفتاو حەفت ڕووداو بووە.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : لە ماوەی ساڵی 2022دا 32 هەزار و 477 ڕووداوی ئاگركەوتنەوەیان تۆماركردووە لە سەرجەم پارێزگاكان جگە لە هەرێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو ئامارانە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەیان لەخۆگرتووە كە لە ناوەوە ڕوویانداوە بینا حكومی و بازرگانییەكان ، كارگە، كۆگا، ماڵی نیشتەجێبوون و زەوییە كشتوكاڵییەكان و ئۆتۆمبێل وجۆرەكانی.
ڕوونیشیكردەوە : بەغدا بە ژمارەی ڕووداوەكان لە پێشەنگی پارێزگاكانەوە بوو، لەكاتێكدا كەركوك كەمترین ئاماری تۆماركرد، بەو پێیەی گەیشتە 906 ڕووداوی ئاگركەوتنەوە تۆماركراو، ئەمەش زیانی زۆری مرۆیی و ماددی لێكەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : هۆكارەكانی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە لەنێوان بەركەوتنی كارەبادا دابەشكراون، بەو پێیەی 13 هەزار و 297 ڕووداو لە ئەنجامی بەرز ونزمی تەزوی كارەبای نیشتمانی و تۆڕی جاڵجاڵۆكەی هەڵواسراوی وایەری كارەبایی مۆلیدە ئەهلییەكان ڕوویانداوە، كە لەسەدا 47ی هۆكارەكانی ئاگركەوتنەوە پێكدەهێنن لە ڕووداوەكانی عێراقدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : بێ ئاگای وفەرامۆشی منداڵان 5589 ڕووداوی لێكەوتەوە، لەكاتێكدا كەمتەرخەمی بووەتە هۆی 2126 ڕووداو، هەروەها جگەرە 1362 ڕووداوی لێكەوتەوە، سووتاندنی بە ئەنقەست بەهۆی ئەنجامدەرێكەوە 1280 ڕووداوی لێكەوتەوە، هەروەها ئاگركەوتنەوە بەهۆی پریشكێكی دەرەكییەوە 878 ڕووداوی لێكەوتەوە، هاوكات ئاگری دزەكردن ڕوویداوە و ڕووداوی بەنزین 774 ڕووداو بووە، ڕووداوی دزەكردنی سووتەمەنیش 222 ڕووداو بووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتیشی : ِووداوەكانی ئاگركەوتنەوە بەهۆی ململانێی خێڵەكانەوە 120 ڕووداو بووە، هاوكات ڕووداوەكانی پێكدادانی ئاگر لەگەڵ ئۆتۆمبێلی گواستنەوە 116 ڕووداو بووە، ڕووداوی ئاگركەوتنەوە بەهۆی خۆسووتاندنەوە 25 ڕووداو بووە، جگە لەوەی ڕووداوی ئاگركەوتنەوە بەهۆی تەقینەوە 18 ڕووداو بووە، ئاماژەی بەوەشكرد كە هۆكاری جۆراوجۆر و ئەوانی دیكە تۆماركراون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لەڕێگەی ڕاپۆرتی پزیشكی دادوەری تایبەت و پەیوەندیدار بەپێی یاسا بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكانی ڕووداوەكان.
ئاماژەی بەوە كرد بەرێوەبرایەتییەكە بۆ بڵاوكردنەوەی هۆشیاری خۆپارێزی و بڵاوكردنەوەی كەلتوری خۆپاراستن لە نێو هاوڵاتیاندا بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی ڕووداوە تۆماركراوەكان، دووربوون لە زیان و برینداربوونی مرۆڤ، هەروەها كەم كردنەوەی زیانە ماددییەكان كەئابوری نیشتیمانی ماندوو دەكەن و دەبێتە هۆی سەروەت و وزەكانی سەرچاوەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەرەستەی ئاگركوژێنەوە تێكبدات و جگە لە لەناوچوونی ناوخۆیی تایەی تایبەتمەندە گرنگەكانی.