بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: لەم هەفتەیەدا كۆبونەوەكان بۆ تاوتوێكردنی سەرهەڵدانەوەی پەتای كۆرۆنا لە چین و كاردانەوەكانی ئەنجامدەدرێت، هاوكات لەگەڵ سەپاندنی سنوورداركردنی نوێ (كەرەنتین) بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاكە لە عێراق ڕەتكردەوە، بەڵام دووپاتیكردەوە كە نیوەی حاڵەتە تۆماركراوەكانی ئەنفلۆنزا تووشبوونن بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن.
بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی ڕیاز عەبدولئەمیر ئەلحەلفی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : پزیشكانی پەتا لە بەشی تەندروستی گشتی چاودێری دۆخی چین دەكەن، ئاماژەشی بەوەدا كە زیادبوونی حاڵەتەكان لە چین دەرئەنجامی جۆری ئۆمیكرۆن و گۆڕاوەكانی و خێرایی زۆری گواستنەوەیەتی.
ئەلحەلفی ووتیشی: تووشبوون بە گۆڕاوەكەی ئۆمیكرۆن سووكترە لە تووشبوون بە گۆڕاوەكەی دڵتا، بەڵام لە گواستنەوەدا خێراترە، ئاماژەی بەوەشكرد : هەندێك وڵاتی ڕۆژئاوا سنوورداركردنیان بەسەر ئەو كەسانەدا سەپاندووە كە لە چینەوە دێن بۆ وڵاتەكانیان وەك پشكنینی كۆرۆنا نێگەتیڤ بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد : تا ئێستا وڵاتانی ناوچەكە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هیچ ڕێنماییەكیان دەرنەكردووە و لە ئێستادا دۆخەكە تێیدا چاودێری دەكرێت و لەم هەفتەیەدا كۆبوونەوە ئەنجامدەدرێت و ڕەنگە هەندێك سنوورداركردن بسەپێندرێت، وەك پیشاندانی ئەو كارتی ڤاكسین و ڕەنگە ئەمە نەكرێت، ئەمەش بەندە بەو زانیاریانەی كە لە كۆبوونەوەكاندا دەخرێنە ڕوو و ئەوەی لێیان دەردەچێت.
ڕوونیشی كردەوە كە گۆڕاوی ئۆمیكرۆن بووەتە ئیندێمیك لە عێراق، و هیچ نیگەرانییەك نییە لە هاتنە ژوورەوەی گۆڕاو دیسانەوە، كە هەمان گۆڕاوە، بەڵام جۆرە نوێیەكە خێراتر لە جۆرەكانی پێشوو دەگوازرێتەوە و ئاماژەی بەوەشدا كە نزیكەی نیوەی حاڵەتەكانی ئەنفلۆنزا ئۆمیكرۆنن 2 كەسەكەی دیكە ئەنفلۆنزا (A)،و 2 ئەنفلۆنزا (B).
ئەلحەلفی ڕەتیكردەوە دەركردنی ڕێنماییەكان لە ئێستادا سنوورداركردنی هاتوچۆی هاووڵاتیان و گردبوونەوەكان، بەتایبەتی كە عێراق لە لێواری میوانداریكردنی پاڵەوانیەتی كەنداوی 25دایە لە بەسڕە، كە شایەتحاڵی كۆبوونەوەی گەورە دەبێت و عێراقییەكانی پارێزگا جیاوازەكان دەچنە ئەو شارە كە نزیكترینیان گەڕانەوەیە بۆ یەكەم ڕاسپاردەكانی دوای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، كە بریتییە لە لەبەركردنی دەم و چاو لە شوێنە قەرەباڵغەكاندا، نەك تەنها بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا، بەڵكو بۆ دووركەوتنەوە لە تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باو، جگە لە كوتانی ڤاكسین بە كۆرۆنا.
لەكۆتاییدا وتی : ئەگەر هاوڵاتییەك كوتانی بۆ بكرێت و دەمامكی بەستبێت، ئەوا 90%ی پاراستن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەدەست دەهێنێت، تەنانەت ئەگەر لە شوێنی قەرەباڵغیشدا بێت.