بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە لەیەكەم رۆژی ساڵی نوێی 2023 نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكان كەمێك بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
نرخی فرۆشتنی دۆلار بۆ هەر 100 دۆلار بە 153 هەزار دینارە، هاوكات نرخی كڕینی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 800 دینارە.
بانكی ناوەندی عێراق پێشتر بڕیاریدا نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستكاری بكات، بەو پێیەی نرخی كڕینی دۆلارێك لە وەزارەتی دارایی گەیشتە 1450 دینار، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان بە (1460) دانرا ) دینار بۆ هەر دۆلارێك، لەكاتێكدا نرخی فرۆشتن بە هاوڵاتی (1470) دینارە بۆ هەر دۆلارێك.