بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە، دەستەی حەشدی شەعبی بڵاوی کردەوە "کە لە کەرکوک ڕووبەڕووی هێرشێکی تیرۆریستی داعش بوونەتەوە.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاندوە "هێزێک لە لیوای 40ی هێزەکانی حەشد ، بەرپەرچی هێرشێکی پاشماوەی تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای کەرکوک دایەوە.
بەیاننامەکە راشیگەیاندوە " چەند چەتەیەک لە پاشماوەی تیرۆرستانی داعش هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازی لیوای 40ی هێزەکانی حەشد لە ناحیەی "بای حەسەن"ی سنوری پارێزگای کەرکوک، بەڵام پێش ئەوەی چەتەکان ئامانجی خۆیان بپێکن لەلایەن هێزەکانی حەشد ناچار بەهەڵاتن کران .