بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"محمد شەیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق ، بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ وە پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە .
"سودانی"لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاند:
هیوام وایە هەموو ڕۆژەکانتان و خواستەکانتان ، بە هیواوە گەشاوەتر بێت، داواش لە خودای مەزن دەکەین ساڵی نوێی 2023 پڕ بێت لە ئاشتی و هەوڵەکانمان بریتی بێت لە دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر.
سەرۆک وەیران لە پەیامەکیدا نزا دەکات کە خودای گەورە عێراق و عێراقییەکان بپارێزێت.