کەرکوک / INA
ئەمڕۆ شەممە، ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک ژمارەی ئەو گەشتانەی ئاشکراکرد کە لە سەرەتای کردنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە ئەنجامدراون.
لەوبارەیەوە "هەردی سەمەد " بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک،بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند"لەدەسپێیەکی کردنەوەی فرۆکەخانەی کەرکوک تاوەکو ئێستا 100گەشت ئەنجامدراوە، کە تیایدا 3064 کەس هاتون بۆ کەرکوک و 3459 کەسیش لەکەرکوکەوە رۆیشتون.
ئاماژەی بەوەشکرد،بەرپرسانی فڕۆکەخانە گەشتێکی ڕاستەوخۆ لە کەرکوکەوە بۆ بەسرا کردۆتەوە بۆ مەبەستی گواستنەوەی ئەو کەسانەی ئارەزووی ئامادەبوونیان لە یارییەکانی جامی کەنداو هەیە ڕۆژانە.