سەید حەكیم بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پیرۆزبایی لە عێراقییەكان دەكات

سیاسی
  • 31-12-2022, 18:45
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم ئەمڕۆ شەممە، پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی كرد، و هیوای خواست ساڵی نوێ ببێتە ساڵێكی باش لە ئاستی جۆراوجۆری سیاسی و ئەمنی و ئابووری و كۆمەڵایەتی و وەرزشی و چەند ئاستێكی تر.
    سەید حەكیم لە پیرۆزبایی نامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ساڵی 2022 لە جیهاندا پڕبوو لە ڕووداو، و بۆنەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی 2023، هەڵگری هەستی پۆزەتیڤ و ئاواتی خۆش و مەزن و ئاسوودەیی دوای زەحمەتی بەپشتیوانی خوای گەورە.