بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی ئەمرۆ شەممە فەرمانیدا بە هەڵسەنگاندنێكی هەمەلایەنەی ئەدای ئەو سەركردانە كە لە كەرتی هەواڵگریدا كار دەكەن.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ئاسایی دەستەی نیشتمانی بۆ هەماهەنگی هەواڵگری كرد، بەئامادەبوونی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆكی ئەركانی سوپا و جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەكانی دەزگا هەواڵگرییەكان.
لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی رەوشی دەزگای هەواڵگیریەكان لە ساڵی 2022، و توانا بەردەستەكانی بۆ پێشخستنی ئاستی كاركردنیان و دیاركردنی ئەولەویاتی كاری هەواڵگری بۆ ساڵی داهاتوو كران، هەروەها كێشە و ڕێگاكانی زاڵبوون بەسەریاندا خرانەروو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ستایشی قوربانییەكانی دەزگا هەواڵگیریەكانی كرد و ئاماژە بەو ڕۆڵە گەورەیەی دا لەراونانی پاشماوەكانی گروپە تیرۆرستیەكان و تاوانی ڕێكخروا و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، و هەوڵەكانیان لە ئۆپەراسیۆنە سەركەتووەكان كە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا ئەنجامی دا.
هەروەك سەرۆك وەزیران جەختی لەسەر دابینكردنی پشتیوانی تەواوی دەزگا هەواڵگرییەكان كردەوە بۆ گەشەپێدانی توانا تەكنیكی و مرۆییەكان و داوای كرد كەهاوكاری زیاتر بكرێت و هەماهەنگی بەرز لەڕێگەی تێكەڵبوون و كاری هاوبەشەوە هەبێت.
هەروەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەرمانیدا بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێكی گشتی لەسەر ئەدای هەموو ئەو فەرماندەیانەی لە كەرتی هەواڵگریدا كار دەكەن و جەختیشی كردەوە كە كاری هەواڵگری كارێكی تایبەتمەندە و پێویستی بە جۆرییەتی هەیەو نەك چەندایەتی، بەرێزیان سەرجەمی فەرماندە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپارد كە كاربكەن بۆ پەرەپێدانی سیستمی هەواڵگری، بەشێوەیەك كە یارمەتی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بدات لەپێناو ڕێگریكردن لە پێشێلكارییە ئەمنییەكان و ئەنجامدانی ئۆپەرسیۆنی سەركەوتووی پێشوەختە.