شاخەوان عەبدوڵا تەئكید لە پاراستنی‌ مافی‌ سەرجەم پێكهاتەكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 31-12-2022, 18:20
  • +A -A

    بەغداد -INA
    شاخەوان عەبدوڵا ئەحمەد جێگری‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق، ئەمرۆ شەممە، پیرۆزبایی لە گەلی عیراق كرد بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ‌، و هەروەك تەئكیدی لە پاراستنی‌ مافی‌ سەرجەم پێكهاتەكان كردەوە.
    نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: شاخەوان عەبدوڵا جێگری‌ سەرۆكی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەران پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرجەم رۆڵەكانی‌ گەلەكەمان و تەواوی پێكهاتەكان و هاوڵاتیانی هەرێمی‌ كوردستان دەكات، بەبۆنەی‌ هاتنی‌ ساڵی‌ نوێی‌ 2023 ی‌ زایینی‌.
    لەبەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، كە شاخەوان عەبدوڵا هیوای‌ خواستوە، یەزدانی‌ مەزن خێر و بەرەكەت بەسەر وڵاتەكەماندا بڕژێنێت، هاوكات جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی‌ جێبەجێكردنی‌ دەستور و یاسا بەركارەكان بۆ بەدیهێنانی‌ دادپەروەری‌ و پاراستنی‌ مافی‌ سەرجەم پێكهاتەكانی‌ گەل، لەپێناو زامنكردنی سەقامگیری‌ و خۆشگوزەرانی‌ و گەشەسەندنی‌ بەردەوام و، داهاتوویەكی‌ باشتر و گەشاوەتر بۆ نیشتمانە خۆشەویستەكەمان.