بەغدا - INA
سەرۆکی ڕەوتی سەدری، سەید موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ شەممە، پیرۆزبایی لە كرستیانەكانەکانی جیهان بە گشتی و كرستیانەكانەكانی عێراق بەتایبەتی کرد، بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵ.
سەید سەدر لە تویتێکدا، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت ڕایگەیاند: "بەبۆنەی (جەژنی سەری ساڵ)ەوە پیرۆزبایی لە كرستیانەكانی جیهانی بەگشتی و كرستیانەكانی عێراق بەتایبەتی دەکەین، هیوای خواست بۆ هەموو كرستیانیەكانی عێراق ئارامی و ئاسایش لە سەرانسەری وڵاتی خۆشەویستیاندا هەبێت و خراپەکارییەکانی تیرۆریستان و ستەمکاران و توندڕەوان لێیان لاببرێن."
سەدر ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد: هەروەها هیوادارین زیندووبوونەوەی ئەم بۆنەیە بە شێوەیەک بێت کە خوای گەورە و پێغەمبەرمان محمد، د.خ و پێغەمبەر عیسا كوڕی مەریەم، خوا لێی ڕازی بێت و دوورکەوتنەوە لەو گوناهانەی کە بەڵا دەهێنێ."