بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمرۆ یەك شەممە، جەختیكردەوە لەسەر گرنگی پاراستنی سنورەكانی عێراق بەمەبەستی دورخستنەوەی مەترسی تیرۆر. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران رایگەیاند: عەبادی لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانی، جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پاراستنی سنورەكانی عێراق بۆ دروخستنەوەی مەترسی تیرۆر كە سەركەوتنی بەسەر تیرۆریستانی داعش بەدەستهێناوە و تەواوی ناوچەكانی كۆنترۆڵ كردوەتەوە. وتیشی لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە كۆنگرەی پاریس كراوە كە بڕیارە 28ی ئەم مانگە لە فەرەنسا بەرێوەبچێت و تایبەتە بە یەكخستنی هەوڵەكان بۆ ریشەكێشكردنی داهاتی تیرۆریستان، لەگەڵ مەترسییەكانی وڵاتانی جیهان بۆ گواستنەوەی تیرۆر بۆ ناوچەكانی تر، راشیگەیان لە كۆنگرەكەدا 70 وڵات و 15 رێكخراوی نێودەوڵەتی بەشداری دەكەن كە تایبەتن بە ریشەكێشكردنی تیرۆر.