بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری هاتنی سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری،بۆ قەزای مەخموور ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاند کە "سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری بە یاوەری ژمارەیەک فەرماندە و ئەفسەری باڵا گەیشتە قەزای مەخمور، و پشکنینی ئەو یەکە سەربازییانەی کرد کە لەوێ جێگیرکراوون”.
عەباسی ڕێنمایی کرد، "پاڵپشتی لۆجستی و کامێرای شەوبین دابین بکات، جگە لە هەموو ئەو پێداویستیانەی کە فەرماندەی بەشەکە پێویستیانە".