سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێ لەعێڕاقیەکان دەکات

سیاسی
  • 31-12-2022, 14:28
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی ئاڕاستەی عێڕاقیەکان کرد.
    سەرۆک کۆمارلەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی زایینی گەرمترین پیرۆزبایی لە گەلەکەمان وسەرجەم مرۆڤایەتی دەکەین وهیوادارین ساڵی نوێ ساڵی گەشەسەندن وئاشتی بێت ، بەم بۆنەیەوە کە بەبارانی خێروخۆشی پێشوازی لێدەکەین کۆششەکانمان نوێ دەکەینەوە بۆبونیادنان و نەهێشتنی گەندەڵی و پتەوکردنی ئەمن وسەقامگیری لەسەرانسەری عێڕاقدا کە خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان دابین بکات.
    وتیشی کە ئاواتەخوازین کە ساڵی داهاتوومان ساڵی ئاشتی و تەبایی وبەخشش و ڕەفاهیەت وخۆشەویستی و برایەتی بێت و تاجی یەکگرتوویی ویەکگرتنی کۆششەنیشتیمانیە لێهاتووەکان لەسەربنێت ، لەپێناو عێڕاقێکی گەشەسەندوو .
    لەکۆتاییشدا سەرۆک کۆمار وتی هەموو ساڵێک عێڕاق وعێڕاقیەکان لەخۆشی و ئاسایشدا ژیان بگوزەرێنن و هەموو ساڵێک مرۆڤایەتی بەئاشتی و خۆشەویستی بژین.