بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر ئەلشمری لەگەڵ باڵیۆزی سعودیە عەبدولعەزیز ئەلشمری، كاری هاوبەشی لەسەر سنوورەكان تاوتوێ كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : ئەلشمری لەگەڵ باڵیۆزی سعودیە كۆبووەتەوە و كۆمەڵێك بابەتی بەرژەوەندی هاوبەشی لەگەڵدا تاوتوێكردووە، لە پێش هەموویانەوە هەماهەنگی و هاوكاریی دوولایەنە و كاری هاوبەشە لەسەر سنوورەكانی عێراق و سعودیە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك بابەتی دیكەی پەیوەست بە بەرەوپێشبردنی بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پتەوكردنی هاوكاری لە بوارەكان و ئەو پرسانەی كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵاتی برا دەكەن تاوتوێ كران.