یەكەم وڵات كێیە كەپێشوازی و ئاهەنگی ساڵی نوێ بگێڕێت؟

جیهانی
  • 31-12-2022, 13:08
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    وڵاتانی جیهان ئامادەكاری دەكەن بۆ ئاهەنگی سەری ساڵی 2023بە نمایش و یارییە ئاگرینەكان كە ژمارەیەكی زۆر خەڵك ئامادەی دەبن، بەتایبەتی دوای سووككردنی ئەو ڕێكارانەی كە پەیوەندییان بە Covid-19ەوە هەبوو لە زۆرێك لە وڵاتان.
    بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی ناشناڵ جۆگرافیك، ساموا و كێریباتی كە دەكەوێتە باشووری زەریای هادی، یەكەم دوو وڵاتن كە ئاهەنگی ساڵی نوێی 2023 بەڕێوەدەبەن بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی ناشناڵ جۆگرافیك.
    دورگەی كیریتیامتی كە گەورەترین دوورگەی كێریباتییە و نزیكەی (5000) هەزار كەسی تێدا نیشتەجێیە، یەكەم دوورگەی نیشتەجێیە كە ساڵانە پێشوازی لە ساڵی نوێی دەكات، هاوكات ساموا دوو كاتژمێر پێش ئوسترالیا پێشوازی لە ساڵی نوێ دەكات.
    ڕاپۆرتەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە گەشتیاران ڕێگەیان پێدەدرێت بەشداری ئەو ئاهەنگانە بكەن كە لە هەردوو وڵاتی ساموا و كێریباتی ڕێكدەخرێن، دوای ئەوەی لە دوو ساڵی ڕابردوودا بەهۆی سنوورداركردنی كۆرۆنا ڕێگرییان لێكرا.
    سەرچاوە: سكای نیوز