ئاسایشی پەرلەمان: جولەیەكی نوێی دەستەی دژە ماددە هۆشبەرەكان كە پەیوەستە بە سەرۆك وەزیرانەوە هەیە

سیاسی
  • 31-12-2022, 12:48
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ شەممە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان هەنگاوێكی لەگەڵ لایەنی جێبەجێكردن بۆ دروستكردنی دەستەیەكی دژە ماددە هۆشبەرەكان ڕاگەیاند كە پەیوەست دەبێت بە سەرۆك وەزیران .
    ئەندامی لیژنەكە نوێنەری لیژنەكە پەرلەمانتار حسێن ئەلعامری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ماددە هۆشبەرەكان و تاوانە ئەلیكترۆنییەكان چەكی مەترسیدار و كوشندەن كە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر كۆمەڵگەی عێراق هەبووە، جەختیشی لەوە كردەوە : كە لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان بەردەوامە لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكان سەبارەت بە هەمواركردنەوەی یاسای ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان ژمارە 50ی ساڵی 2017.
    ئەلعامری ئاماژەی بەوەشكرد : هەروەها لیژنەكە بەردەوامە لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكان لەگەڵ لایەنی جێبەجێكردن بۆ دروستكردنی دەزگایەكی دژە ماددە هۆشبەرەكان كە پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانەوە هەبێت، كە باشترین ئەفسەر و فەرمانبەرانی تایبەتمەند لەم بوارەدا لەخۆدەگرێت، بەمەبەستی سەركەوتنی كارەكەی خۆی .
    جەختیشی لەوە كردەوە : كە لیژنەكە بەدواداچوونێكی وردی لەگەڵ پاسەوانی سنوور و ناوچەكانی تەنیشت وڵاتانی دراوسێ دەكات كە چەك بە قاچاخ دەهێنن و پاڵدەنێن بۆ ناو عێراق .
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەندامانی لیژنەكە ئارەزووی زۆریان بۆ ئەم مەلەفە نیشاندەدەن، بەو پێیەی یەكێكە لە ئەولەویەتەكانی كارەكانی لیژنەكە، بەڵێنیدا لە خولی پێنجەمی پەرلەماندا دەستكەوتەكان بەدەستبهێنێت.
    ڕۆژی پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی ماددە هۆشبەرەكان قەبارەی دەستبەسەرداگیراوەكانی لە ماوەی ساڵی 2022 ڕاگەیاند.
    ڕائید بیلال سوبحی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە بەڕێوەبەرایەتییەكە، لە ڕاگەیەندراوێكدا بۆ بەرنامەی (واجب الصراح)، كە لەلایەن ئەلعێراقییە نیوزەوە پەخش دەكرێت و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوایدا دێت ڕایگەیاندووە : زیاتر لە لە ماوەی ساڵی 2022دا 15هەزار تۆمەتبار لە حاڵەتەكانی ماددە هۆشبەرەكاندا دەستگیركراون، لەكاتێكدا دەست بەسەر بڕە ماددە هۆشبەرەكاندا گیراوە و بە مەزەندەكردن نیو تۆن مادەی هۆشبەر لە ماوەی هەمان ساڵدا.
    سوبحی ووتیشی : مادەی هۆشبەر تاوانێكی سنووربەزێنە و جەختیشی لەوە كردەوە كە هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن تا ئەو بەڵایە بنبڕ دەكرێت.