كەش و هەوای عێراق..باران و هەورەبروسكە و دابەزینی پلەی گەرما

ناوخۆ
  • 31-12-2022, 12:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرێ باران وهەورە تریشقە و گەوارە و دابەزینی پلەكانی گەرما رووبدات.
     لە راگەیاندراوەكەی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ یەكشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست ڕوون دەبێتەوە، كە لە نیوەڕۆدا دەگۆڕێت بۆ هەوری نیمچەیی، بەو پێیەی تەم و مژ دروست دەبێت و لە بەیانیاندا و وردە وردە نامێنێت، لەكاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باكور روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، لەكاتێكدا دەبێت كەشوهەوای ناوچەی باشوور نیمچە هەورە، بەو پێیەی لە هەندێك شوێن تەم لە بەیانیاندا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت، لەكاتێكدا پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باشوور نیمچە هەور دەبێت و هەندێكجاریش هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك لە بەشەكانی ڕۆژئاواییدا، پلەكانی گەرماش هاوشێوە دەبن تا ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
     ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە ناوچەی ناوەڕاست هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی كەم، بەتایبەتی لە بەشەكانی ڕۆژئاوای، هاوكات كەش و هەوا لە ناوچەی باكور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها كەشوهەوای ناوچەی باشوور هەور دەبێت لەگەڵ باران دەبارێت، بەتایبەتی لە بەشەكانی ڕۆژئاوای و چڕییەكەی لە شەودا زیاد دەكات بۆ ئەوەی هەموو بەشەكانی ناوچەكە بگرێتەوە و هەندێك جار ڕەشەبا دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا.
     لە درێژەی قسەكانیدا : كەشوهەوای وڵات بۆ چوارشەممەی داهاتوو هەور و باراناوی دەبێت، لەگەڵ هەورەبروسكە ناوبەناو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەند، هەندێكجار ڕەشەبا دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما دادەبەزن بە چەند پلەیەك لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەی و یەكشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینەڕوو: