هەوڵێر / INA
ئەمڕۆ هەینی، لەژێر چاودێری فەرماندەی لیوای ١٧ و بەشی حەرەکاتی لیوای ١٧ی پیادە، لە سریەی کۆماندۆی بارەگای لیوا و سریەی ١ی فەوجی٣ لە هێزەکانی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێکی پشکنین بۆ ناوچەکانی قۆری چای و کانی شیرینکە لە سنوری غەڕە ئەنجام دا.
لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)هاتوە ، تیایدا ئەوە خراوەتە روو " ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتژمێر ٦ی بەیانی دەستی پێکرد و تا کاتژمێر ١٠ی بەیانی بەردەوام بوو، تەواوی ئەو ناوچانە پشنکنی تێدا کراوە ، کە دەکەوێتە سنوری پلانی دیاری کراو.