سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران كۆبونەوە

سیاسی
  • 29-12-2022, 21:36
  • +A -A

    بەغدا-INA
     ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی و عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری کۆمار جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی سەردانەکانی مەیدانی بۆ پارێزگارەکان کردەوە، بۆ زانینی پێداویستییەکانی هەموو عێراقییەکان.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران لەگەڵ عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری کۆمار کۆبووەوە".
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکردن سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سەر گۆڕەپانی نیشتمانی، و پێشکەوتنی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت لەسەر ئاستە جیاوازەکان".
     ئاماژەی بەوەشکرد، "پێداچوونەوە بە هەلومەرجی ئەمنی و سیاسی کرا، و باشترین ڕێگاکانی گەیشتن بە خواستەکانی هاووڵاتیان، و دابینکردنی شایستە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانەکان بۆ هەموو پارێزگارەکانی عێراق".
     هەر لە ڕاگەیاندراوێكدا هاتووە، "سەرۆکی کۆمار باسی لە سەردانەکەی بۆ پارێزگاری نەینەوا و زانینی خۆی لە دۆخی گشتیی ئەوێ، و ئەو مەرجانەی کە پێویستیانە دوای ڕزگارکردنی لە پاشماوەكانی داعش، و گرنگی بەردەوامی سەردانەکانی مەیدانی بۆ ئەو پارێزگانە." لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پارێزگا و شارە جیاوازەکان کرایەوە، بۆ زانینی پێداویستییەکانی هەموو عێراقییەکان”.