سەرۆك وەزیران: تاوانە تیرۆریستییەکەی گوندی ئەلبوبالی بێ سزا تێناپەڕێ

سیاسی
  • 29-12-2022, 18:08
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی شیاع، سەرۆکوەزیران، پشتڕاستی کردەوە کە تاوانە تیرۆریستییەکەی گوندی ئەلبوبالی لەلایەن تاوانبارانەوە بێ سزا نابێت.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: "سودانی پێشوازیی لە شاندێکی شێخ و کەسایەتیی هۆزەکانی گوندی ئەلبوبالی سەر بە قەزای خالس لەپارێزگای دیالە کرد،" كە ماوەیەك پێش ئێستە هێرشێكی تیرۆریستی کە بووە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی”.
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "شاندەکە سڵاوی خەڵکی قەزاکەیان گەیاندە سودانی، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنە ئەمنییە پێویستەکان دوای ڕووداوە ترسنۆکە تیرۆریستییەکە".
     هێمای بۆ ئەوەش کرد کە "سودانی گوێی لە پێشنیازەکانی شاندەکە گرت، و داواکارییەکەیان بۆ پتەوکردنی دۆخی ئەمنی و گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان.”
     بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەكە سودانی ستایشی،، هەڵوێستی پیر و کەسایەتییە ناودارەکانی عەشیرەتەکانی گوندی ئەلبوبالی کردووە، هەروەها مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوە تیرۆریستییەکە بە بەرپرسیارێتی بەرز و حیکمەتەوە کە ڕێگری لە خوێنڕشتن و پووچەڵکردنەوەی پلانەکانی فیتنە.
     سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوە لە تاوانە قێزەونەکەی تیرۆریستی دووپاتکردەوە، ڕوونیشیکردەوە کە "لێکۆڵینەوەکە لایەنی تەکنیکی و زانیاری هەواڵگریی لەخۆ دەگرێت هاوکات ڕاسپارد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی ئەمنی و خزمەتگوزاری و بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوەکان، خەڵکی دڵنیا کردەوە کە خوێنی قوربانیانی تاوانە تیرۆریستییەکە بێ سزا نابن و کاریگەری لەسەر تاوانباران دەبێت و دەیانخرێنە بەردەم دادگا.
     لە درێژەی ڕاگەیاندراوێكدا هاتووە "لە کۆبوونەوەکەدا جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزە وشکانیەکان و سکرتێری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئامادەی بوون".