بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لەناوبردنی حەشارگەیەکی گرنگی چەتەکانی تیرۆریستی داعشی لە ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی حەمرین، لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "بەپێی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، هێزە ئەمنییەکانمان لە بەدواداچوون بۆ چەتەکانی داعش و گروپە تیرۆریستییە تاوانبارەکان و پاککردنەوەی خاكی عێراق لە پیسبوونیان، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی توانی سوودی تەواو لە سەرچاوە تەکنیکیەکان و بەدواداچوونی شانەکە وەربگرێت لەئامانجکردن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لەچاودێریکردنی جموجۆڵی چەتەکانی تیرۆریستی داعش لە حەشارگەیەكی گرنگ کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی حەمرین لە چوارچێوەی کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "فڕۆکەکانی سزنا کاروان ئەم حەشارگە گرنگەیان تەخت کردووە"، ئاماژەی بەوەشکردووە ".