بەغدا -INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیڤان فایق جەبرۆ ، وەزیری کۆچ و كۆچبەران ، وادەی کۆتایی هێنان بە مەلەفی ئاوارەکانی عێراق دیاریکرد، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵی حکومەت هەیە بۆ گەڕانەوەی 300 خێزانی ئاوارە.
جەبرۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە باڵەخانەی وەزارەتەکە بەڕێوەچوو، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، داوای لە " هەموو هێزە سیاسییەکان لە مەلەفی ئاوارەکان دوور بکەونەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەماهەنگییەکی بەرز لە نێوان حکومەت و هەرێمدا هەیە بۆ یەکخستنی کەمپەکان"، جەختیشیکردەوە لەسەر پێویستی "دابینکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکان".
جەختی لەوە کردەوە کە "وەزارەت بەرنامەی گەورەی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە بۆ فریاگوزاری و پەرەپێدانی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە دۆسێی ئاوارەبوون لەگەڵ چاکسازی ئاوارەکان و تێکەڵبوونیان بە کۆمەڵگا، جگە لە توێژینەوەیەک لەسەر کۆچی نایاسایی". ئاماژە بەوەش دەکات "هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ هەیە لەسەر دەرکردنی ناسنامە بۆ ئاوارەکان بۆ ئەوەی بە ژیانی خۆیاندا بڕۆن."
وە ئاماژەی بەوەشکرد، "زیاتر لە 300 خێزانی ئاوارە لە تورکیادا هەن"، ڕوونیکردەوە "ڕەزامەندی پێویست بۆ گەڕانەوەیان بۆ عێراق وەرگیراوە، بەڵام پێویستە پشکنینیان بۆ بکەین".