بەغداد ـ INA
سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پشتیوانی بۆ داهێنەران دووپاتكردەوەو داوای دووباركردنەوەی ئەو چالاكیانەی كرد كە وزە گەنجەكان رادەكێشێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوە، رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لەژمارەیەک لە داهێنەرانی عێراقی كرد كە بەشدارییان لەگۆنکرەی تەدەکسی بەغدای کرد.
ئاشكراشیكرد: سودانی ڕۆڵیانی بەرزنرخاند و بەناو حکومەتەوە سوپاسی بەشداربووەکانی خاوەن هزر و کارە داهێنەرەکانی کرد.
هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەبەرچاوگرتنی داهێنەران دووپاتکردەوە و داوایکرد ئەم جۆرە چالاکیانە لەبەغدا بەشێوەی وەرزی دووبارە بکرێنەوە، لەپێناو زیاتر راکێشانی تواناکانی لاوانی داهێنەر بۆ خزمەتکردنی وڵاتە خۆشەویستەکان، وتۆمارکردنی چیرۆکەکانی سەرکەوتن بەڕێگای ئەوانەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتوە، سودانی روونیکردەوە کەحکومەت کار دەکات بۆ ئەوەی عێراق خاوەن ژینگەیەکی سەرنج راکێش بێت بۆ وەبەرهێنان لەبوارە جیاجیاکان و پرۆژە وەبەرهێنەکانی بەسوود ئەوان دەبنە هۆی راکێشانی داهێنەرە عێراقییەکان.
لەلایەن خۆیانەوە داهێنەرە بەشداربووەکان لەکۆنگرە خواستی خۆیان دەربری بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بەعێراق، بەڕێگای ئاراستەکردنی هزرەکانیانەوە لەناو پرۆژە سترتیژیەکان لەپێناو دروستکردنی گۆرانکاری و زیاتر هەڵساندنەوەی وڵات.
هەروەها سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران داوای کرد داهێنەرەکانی ئەندامانی شاندەکە خەڵات بکرێن.