بەغداد - INA
ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنی هاوكاری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی كانوونی دووەمی 2023ی پێش وەختە ڕاگەیاند و دەستنیشانی كرد كە ئەمە بەبۆنەی ساڵی نوێوە هاتووە.
ئەسەدی لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بڕی هاوكارییە كۆمەڵایەتیەكان بۆ مانگی كانوونی دووەمی 2023 لە پێشوەختە بۆ زیاتر لە ملیۆنێك و (671) هەزار خێزان كە كۆی گشتی بڕی زیاتر لە (361) ملیار دینارە دابینكراوە، داوا لە خێزانەكان دەكەن كە بچن بۆ بۆ وەرگرتنی.
ئەوەشی خستەڕوو: ژمارەی ئەو خێزانە ڕووماڵكراوانەی كە پیاوان سەرۆكایەتیان دەكات زیاتر لە ملیۆنێك و (208) هەزار خێزان بووە بە بڕی زیاتر لە (291) ملیار دینار، لە كاتێكدا ژمارەی ئەو خێزانانەی كە ژنان سەرۆكی خێزانەكانە گەیشتە زیاتر لە (463) هەزار، بە بڕی زیاتر لە (69) ملیار دینار، دوای زیادكردنی (95) هەزار خێزان كە لە وەجبەی هەشتەم كە مەرجەكانیان تێدا بەدی دەكرێت.