وەزارەتی ناوخۆ ژمارەی ئەو كەسانەی لەساڵی 2022دا لەسەر دۆسیەی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون ئاشكرادەكات

ئەمنی
  • 28-12-2022, 19:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەی ئەو كەسانەی ڕاگەیاند كە لەماوەی ساڵی 2022دا لەسەر دۆسیەی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون.
    گوتەبێژی وەزارەتەكە لیوا خالید محەننا لەلێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان ڕۆژانە ئەنجام دەدرێن، و ئاماژەی بەوەشدا: كە ژمارەی ئەو كەسانەی لەماوەی ئەمساڵدا لەسەر دۆسیەی مادەی هۆشبەردا دەستگیركراون زیاتر لە 14 هەزار تۆمەتبار بوون و ئەمەش نیشانەی هەوڵەكانی هێزە ئەمنییەكانمانە.
    وتیشی: وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە و لە داهاتوودا هەوڵەكان زیاتر دەبێت، چونكە وەزیری ناوخۆ و سەركردەكانی پشتگیری بەڕێوەبەرایەتیی بەرنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەكەن.