شاخەوان عەبدوڵا بۆ ڕێگرتن لە بەرزبونەوەی نرخی دۆلار داوای پێداچوونەوە بە سیاسەتی دارایی دەكات

ئابوری
  • 28-12-2022, 19:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شاخەوان عەبدوڵڵا ئەحمەد ئەمرۆ چوارشەممە داوایكرد چاو بەسیاسەتی داراییدا بخشێننەوە بۆ ڕێگرتن لەهەڵكشانی ڕێژەی ئاڵوگۆری دۆلار.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق شاخەوان عەبدوڵا ئەحمەد داوای لەئەنجومەن لە وەزیرانی حكومەتی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی و بانكی ناوەندی عێراق كرد پێداچونەوە بەسیاسەتی دارایی بكەن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێن و بڕیاری دروست و زیادكردنی كردنەوەی وێستەگەكانی دراوی بیانی لەبانكەكان بەڕێژەی حكومەت، بەمەبەستی ڕێگریكردن لە بەرزبونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلاری ئەمریكیی كە بەم دواییانە كاریگەری نەرێنی كردووەتە سەر بازاڕەكان و كەلوپەلە سەرەتاییەكانی خۆراك و بارگرانی هاوڵاتیان.
    شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەپێویستی جێبەجێكردنی سیاسەتی چاودێری دارایی كرد بۆ پاراستنی ڕێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی، بەرزكردنەوەی داواكاری بۆ دراوی نیشتمانی لەڕێگەی بەردەوامی خەرجكردنی دەوڵەت لەسەر پرۆژەكانی ژێرخان و خێراكردنی ڕێژەی گەشەی ئابووری و زیادبوونی خواستە ناوخۆییەكان.
    جەختیشیكردەوە: پێویست رێگە نەدرێت ئەو كەسانەی كۆنتڕۆڵی بازاڕە ڕەش دەكەن سوود لە ئاژاوەی ڕێژەی ئاڵوگۆر وەربگرن و كرداری دراوی هەڵەی تێدابێت كە زیان بە ئابووری و جموجۆڵی بازرگانی لە سەرتاسەری وڵاتدا دەگەیەنێت.