پارێزگاری بانكی ناوەندی: ڕێوشوێنەكان بەشداریدەكەن لە بەدیهێنانی سەقامگیریی دراو

ئابوری
  • 28-12-2022, 19:26
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانان ئەمرۆ چوارشەممە، سەرۆكایتی دانیشتنێكی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری كرد بۆ تاوتوێكردنی ڕێوشوێنەكانی بانكی ناوەندی بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆری دۆلار، و هاوكات مستەفا غالب موخەیەف، پارێزگاری بانكی ناوەندی جەختیكردەوە: كە ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بەشداری دەكەن لە بەدیهێنانی سەقامگیریی دراو.
    وەزارەتی پلاندانان لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزیر محەمەد عەلی تەمیم، سەرپەرشتی دانیشتنێكی بەپەلەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئابووری كرد، كە تیایدا پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق مستەفا غالب میوان بوو، ئەو پێداچوونەوەی بەو ڕێوشوێنانە كرد كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بانكەوە بۆ كۆنترۆڵكردنی سیاسەتی دراویی و سنورداركردنی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆری دۆلار لەبازاڕە ناوخۆییەكاندا كراوە.
    بەپێی بەیاننامەكە ڕونیكردۆتەوە: ئەو ڕێوشوێنانەی كە ئەنجامدراون یارمەتیدەر دەبن لە بەدیهێنانی سەقامگیریی دراو لە عێراقدا.
    جەختیشی لە پەرۆشی و ئامادەیی بانكەكە بۆ لەخۆگرتنی متمانەی بەڵگەنامەیی بۆ هاوردەكردنی خۆراك و دابینكردنی دراوی بیانی بەهاوولاتیان كردەوە.
    هەر بەپێی بەیاننامەكە، ئەندامانی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری پشتیوانی تەواوی حكومەتیان بۆ ئەو ڕێوشوێنانەی بانكی ناوەندی دەرببڕی كە دەبێتە هۆی بەدیهێنانی سەقامگیری و كەمكردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆری دۆلار لەبازاڕەكاندا.
    هەروەها ئەنجومەنی وەزاریی ئابووری باسی ڕێوشوێنەكانی وەزارەتی بازرگانی كرد سەبارەت بەئاسایشی خۆراك و ستایشی ئاسانكردنی ڕێوشوێنەكانی وەزارەتی كرد لەڕێگەی پێدانی مۆڵەتی هاوردەوە لەماوەی ڕۆژێكدا و پاراستنی كۆگای ستراتیجی خۆراك.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەنجومەنەكە چەند ڕاسپاردەیەكی پەیوەست بە هەمواركردنەوەی گومرگی بەپێی پێداویستییە ئابوورییەكان تاوتوێ كردووە، جگە لە خواردن و دەرمان لەو ڕێكارانە.