بەغداد - INA
بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسانكاریی ڕێكارەكانی بەدەست هێنانی دراوی بیانی بۆ گەشتیاران ڕاگەیاند.
بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: ئاسانكردنی ڕێوشوێنەكانی بەفراوانكردنی ناوەندەكانی فرۆشتنی دراوی بیانی (دۆلار) بەنەقدی بەزیادكردنی پشكی دەزگاكانی بانك ئەنجامدراو دەستدەكرێت بەزیادكردنی پشكەكانیان.
ئاشكراشیكرد: ناوەندەكانی بانكەكان فراوان دەكرێن و كارمەندانی بانكی ناوەندی چاودێریی ئەنجامەكە دەكەن بۆ پشتگیریكردنی هەوڵەكانی بانكەكان بۆ ئەوەی بتوانن كڕیارەكان بە ئاسانی دراوی بیانی بەدەست بهێنن.
رونیشیكردەوە: لقەكانی بانك كە لە خشتەی خوارەوە پیشاندراون لە ڕۆژی پێنج شەممەوە 29/12/2022 و لە كاتی پشووە گشتییەكانی داهاتوو (هەینی، شەممە و یەكشەممە) و بەدرێژایی ڕۆژانی داهاتوو، داواكارییەكانی كڕیارەكان كۆدەبنەوە.