بەغداد - INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمرۆ چوارشەممە، تێكدانی دوو پێگەی چەتەكانی تیرۆریستانی داعش لە دیالە لە رێگەی گورزی فرۆكەكانی هێزی ئاسمانی راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دوای ئەوەی پیاوانی عێراق سوێندیان خوارد تۆڵەی شەهیدان بكەنەوە لە چەتە تیرۆریستییە تێكشكاوەكان، یەكە ئەمنییەكانمان بەردەوامن لە بەدواداچوونی ئەندامانی گروپە تیرۆریستییەكانی داعش، بە زانیاری ورد لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆ و بەردەوام لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و بە بەكارهێنانی تەواوی سەرچاوە تەكنیكییەكان و بەدواداچوونی خانەی ئامانجی فەرمانەكە، دوو حەشارگەی تیرۆریستی لە ناوچەی نارین لە سنوری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە لەناوبران كە نزیكەیی 10 تیرۆریستی تێدابوو.
وتیشی: فڕۆكە ئاسمانییەكان ئەو دوو حەشارگەیەیان بە فڕۆكەی ئێف-16ی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی كردە ئامانج و توانیویانە بە تەواوی لەناویان ببەن.